پرس میدیا
نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا داشکاندنی بە خۆیەوە بینی بە رێژەی 0.55 نرخەکەی لەدەستدا.
ئەمرۆ هەینی ٢١ی ئاب ٢٠٢٠ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیھاندا بە ٤٤ دۆلار و ٣٤سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٤٢ دۆلار و ٣٤سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٤٥ دۆلاری تێپەڕاند و لە ٤٦ دۆلار نزیک بوویەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تووشی قەیرانێکی سەخت بوویەوە و بەشێکی زۆری نرخەکەی لەدەستدا.
No comments:
Post a Comment