پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێم کوردستان ئاماری رۆژانەی تووشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند ٤٦٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە شارەکانی هەرێم تۆمار کراون.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارەی ئەو کەسانەی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، گیانیان لەدەستداوە ٢٤ تووشبوون لەو ژمارەیەش ١٠ لە ھەولێر، پێنج لە سلێمانی، پێنج لە دهۆک، دوو لە گەرمیان و دوو کەسیش لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە هەر لەو ماوەدا چوار ھەزار و ٢٥٨ پشکنینی نوێ بۆ ھاووڵاتییان ئەنجامدراوە و دە هەزار و ٢٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان، تا ئێستا ٢١ ھەزار و ٦٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ١٢ ھەزار و ٥٢٤ کەسیش دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گەڕاونەتەوە ناو ماڵەکانییان، هەشت ھەزار و ٣٥٩ کەسیش لە نەخۆشەخانەکان چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و بەکۆی گشتیش تا ئێستا ٧٧٧ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
No comments:
Post a Comment