وەزارەتی تەندروستی: لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٥٦٦ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشانکران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی تەندروستی: لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٥٦٦ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشانکران

وەزارەتی تەندروستی: لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٥٦٦ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشانکران


پرس میدیا 

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوی رۆژانەیدا رایگەیاند لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٥٦٦ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشانکراون کە زۆربەیان لە پارێزگای هەولێرن. 

بەپێی راگەیەندراوەکە لە شاری هەولێر ٣٨٩ تووشبوو، دهۆک ٦٩، سلێمانی ٥٤ و گەرمیان ٢٧ تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ١٦ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە نۆیان لە هەولێر و سیانیان لە سلێمانی، دوو لە دهۆک و یەک لە گەرمیان و تووشبوویەکی تریش لە هەڵەبجەیە. 

هەروەها ئەوە هاتووە لە ١٦٤ تووشبووی دیکەش چاکبوونەتەوە بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٦٤٤ کەس. 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا ١٨ هەزار ٧٦٦ کەس لە شارەکانی هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٦٨٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©