ئەنگێلا مێرکڵ لەسەر ژەهرخواردکردنی ئەلێکسی ناڤانلی هاتە دەنگ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەنگێلا مێرکڵ لەسەر ژەهرخواردکردنی ئەلێکسی ناڤانلی هاتە دەنگ

ئەنگێلا مێرکڵ لەسەر ژەهرخواردکردنی ئەلێکسی ناڤانلی هاتە دەنگ

پرس میدیا

 ئەنگێلا مێرکڵ, راوێژکاری ئەڵمانیا, داوا لە روسیا دەکات دەست بە لێکۆڵینەوە لە ژەهرخواردکردنی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی روسی ئەلێکسی ناڤانلی بکرێت و ئانجامدەرانی بە سزابگەیەنرێت دوای ئەوەی دکتۆرەکان مادەی ژەهراوییان لە جەستەیدا دۆزیەوە.

رەخنەگر لە ڤلادمیر پوتین ناڤانلی هەفتەی رابردوو لەکاتی چوونی بۆ ئەنجامدانی کەمپەین لە سیبیریا لە فرۆکەدا دوای خواردنەوەی چا نەخۆش دەکەوێت و لەئێستادا لەژیر چاودیری چردایە و بێ هۆشە و دواتر رۆژی شەممە رەوانەی ئەڵمانیا دەکرێت بۆ چارەسەر.

کریملین رایگەیاند، "کە نازانرێت ناڤانلی بەهۆی چیەوە نەخۆش کەوتووە و تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانیش ئەوەیان دەرنەخستووە کە ژەهرخواردکرابێت".

بەڵام دکتۆرە ئەڵمانیەکان دەڵێن، "ماددەی ژەهریان لەجەستەیدا دۆزیوەتەوە لەگەڵ هەندێک مادەی تردا کە هێشتا نەزانراوە چیە".

مێرکڵ، رۆژی دوو شەممە رایگەیاند، " لەژێر رۆشنای ئەو رۆڵە کاریگەرەی بەرێز ناڤانلی هەیبووە لە ئۆپۆزسیۆنی روسیادا،پێویستە بەشیوەیەکی خێرا و چر دەست بەلێکۆڵینەوەیەکەی شەفاف بکرێت و پێویستە تاوانباران بدۆزرێنەوە و سزابدرێن".

شایەنی باسە لەپێشتردا، ناڤانلی چەند جارێک دەستگیرکراوە بەهۆی رێکخستنی کۆبوونەوە و خۆپیشاندان دژی گەندەڵی لە روسیا و هەروەها لە ٢٠١٨ دا رێگری لێکرا کە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©