تورکیا.. ئەو بڕە گازەی دۆزراوەتەوە بەهای ئابوورییەکەی دەگاتە ٦٥ ملیار دۆلار - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تورکیا.. ئەو بڕە گازەی دۆزراوەتەوە بەهای ئابوورییەکەی دەگاتە ٦٥ ملیار دۆلار

تورکیا.. ئەو بڕە گازەی دۆزراوەتەوە بەهای ئابوورییەکەی دەگاتە ٦٥ ملیار دۆلار


پرس میدیا 

وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، فاتح دۆنماز بە خەمڵاندن بەھای ئابووری ئەو ٣٢٠ ملیار مەتر سێجا گازەی کە لە دەریای رەش دۆزراوەتەوە راگەیاند. 

وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، فاتح دۆنماز لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنی رایگەیاند کە کارەکانی وڵاتەکەی لە دەریای رەش نزیکەی ١٤ مانگ پێش ئێستا دەستیپێکردووە. 

فاتح دۆنماز لەبارەی بەھای ئابووری ئەو ٣٢٠ ملیار مەتر سێجا گازەی کە لە دەریای رەش دۆزراوەتەوە وتی: "بێ ئەوەی نرخی گاز و نەوت لە داھاتوو بزانین، زۆر ئەستەمە بتوانین خەمڵاندنی نرخەکان لە داھاتوودا بکەین. 

وتیشی نرخی گاز بەپێوەرە جیھانییەکان پەیوەستە بە نرخی نەوتەوە، ئەگەر سەیری تێڕوانینی ٣-٥ ساڵی رابردوو بکەین، بەھای ئابووری ئەو گازەی دۆزراوەتەوە دەتوانین بڵێین ٦٥ ملیار دۆلارە". 

دوێنێ هەینی رەجەب تەیب ئەردۆگان رایگەیاند لە دەریای رەشدا گەورەترین کێڵگەی غازی سروشتیان دۆزیوەتەوە. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©