" تا سەدام نەڕووخا کەس نەیدەزانی لە کوێن و نەتاندەوێرا بگەڕێنەوە کوردستان" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

" تا سەدام نەڕووخا کەس نەیدەزانی لە کوێن و نەتاندەوێرا بگەڕێنەوە کوردستان"

" تا سەدام نەڕووخا کەس نەیدەزانی لە کوێن و نەتاندەوێرا بگەڕێنەوە کوردستان"


د. فایەق گوڵپی

باوکم لە ١٢-٨-١٩٦٣دا شەهید بووە، مامێکم لە ساڵی ١٩٧٧ لە قەسابخانەکەی موسڵ ئیعدام کراوە، برایەکم لەساڵی ١٩٨١ دا لە شەری براکوژیدا شەهید بووە، دایکم و برایەکم و هاوسەر و مناڵەکەی ساڵی ١٩٨٨ لە کیمیابارانی هەڵبجەدا شەهید بوون.

بەڵام ئێوە، ئەگەرچی بنەماڵەکانتان سەرکردایەتی خەباتی چەکداری باشوری کوردستایان کردووە، لە ساڵی ١٩٦١ تا ئەمرۆ، خوێن بە لوتی هیچ یەکێ لە ئەندامی بنەماڵەکەتاندا نەهاتووە، هیچ کەس لە بنەماڵەکانتان شەرەفی شەهیدبوونی پێنەبەخشراوە.

ئەگەرچی باب و باپیرانتان چەکی پێشمەرگایەتیان لە شان کردوەو سەرکردایەتی خەباتی چەکداری گەلی باشوری کوردستانیان کردووە، بەڵام ئەوان و ئێوەش، چەندە کارتان بۆ بەرگری لە تواندنەوە و لە ناوبردنی باشوری کوردستان کردووە، هێندە زیاتر دژی شۆرشی پارچەکانی تری کوردستان هاوکاری ڕژێمە داگیرکەرەکانی کوردستانتان کردووە.خۆم و بنەماڵەکەم هەمیشە لە بەرەی گەلدا بووم و دژی خەباتی ئازادیخوازی پارچەکانی تری کوردستان نەوستاومەتەوە.


لە دوای راپەرینەوە خۆتان و بنەماڵەکانتان لە ڕووی سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتییەوە هەرچی بشێ و نەشێ بە گەلی باشوری کوردستانتان کردووە، شەری براکوژیتان کرد، خۆتان دەسەڵاتداربوون کەچی کەسانی سیاسی و چالاکی مەدەنی و رۆژنامەنووستان تیرۆر دەکرد، ژێرخانی ئابوری کوردستانتان داڕماند، سامانی سەرزەمین و ژێرزەمینی کوردستانتان تالان کرد و بە داگیرکەرانتان بەخشی، گرد و سەیرانگا و زەوی بە کەڵکی هەرێم نەما خۆتان و دارودەستەکەتان داگیری نەکەن.

لە کۆتایی حوکمی بنەماڵەکانتاندا، ئێوە دەسەڵاتدارن، ناتوانن مووچەی مانگانەی فەرمانبەران بدەن، ناتوانن کاروباری نەخۆشخانەکانی کوردستان بەرێوەببەن. دەسکەوتە دەستوری و سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کە بەقوربانی گەل و خوێنی شەهیدان بەدەستهاتووە، بە هۆی سیاسەتی هەڵەو گەندەڵی ئێوەوە لە ژێر هەرەشە و مەترسیدایە، کەرکوک و ناوچەدابراوەکانی تری باشوری کوردستان، نەک هەر نەگەرانەوە سەر سنوری هەرێم، لە جاران زیاتر بەر هێڕشی سیاسەتی بە عەرەبکردن کەوتوون.

واتان کرد خەڵک خۆزگە بە سەردەمی سەدام بخوازێت و چاوەروانی دەستی بێگانە بێت کێشەکانی بۆ چارەسەر بکات.

هەرکەس داوای چاکسازی و گۆڕانکاریتان لێدەکات، بە مزایەدەی خەباتی پیشمەرگایەتی وەڵامی دەدەنەوە، ئیوە پێشمەرگە نەبوون، خەباتی پیشمەرگەتان بۆ خۆتان داگیرکردووە، خەباتی هەزارانی وەک منتان داگیرکردووە و خەڵکی پێسەرکوتدەکەن.ئێوە تا سەدام نەروخا کەس نەیدەزانی لە کوێن، تا سەدام نەروخا نەتاندەوێرا بگەڕینەوە کوردستان.
 چیترناتوانن بە ناوی خەباتی شاخەوە خۆتان هەڵکێشن و دژایەتی گەل بکەن، باشترین کار بۆ ئێوە ئەوەیە، بە زووترین کات دەست لە کار بکێشنەوە و واز لە خەڵک بێنن با خۆی چارەنوسی خۆی دیاری بکات.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©