پرس میدیا
نارەزایەتییەکانی ئەم دواییەی مووچە خۆرانی هەرێم لە میدیا جیهانییەکانەوە دەنگدانەوەی دروستکردووە، لەو چوارچێوەدا کەناڵی جەزیرە راپۆرتێکی لەسەر مووچە خۆران بە ناونیشانی دوای ٣٠ ساڵ خۆبەڕێوەبەری مووچەخۆرانی هەرێم داوا دەکەن مووچەکانیان بخرێتە سەر بەغدا.
لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەی جەزیرەدا باس لەوەکراوە، ٥٠٠ هەزار مووچە خۆری بندیوار لە هەرێمی کوردستان مووچە وەردەگرن.
جەزیرە زانیارییەکانی لە په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا وەرگرتووە و رایەگەیاندووە،"له‌كۆی ملیۆنێك و 250 هه‌زار موچه‌خۆر له‌هه‌رێمی كوردستان، نزیكەی 500 هه‌زار یان بندیوارن و ته‌نها 750 هەزار یان كارمەندی راستەقینەن."
رێبوار کەریم پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا بە جەزیرەی وتووە چارەسەری راسته‌قینه‌ی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەوە دەبێت موچەكانیان بخرێتە سەر وەزارەتی دارایی عێراق و راستەوخۆ لەڕێگەی هه‌ژماری بانكییەوە بەسەریاندا دابەشبكرێت.
رێبوار كه‌ریم ئه‌وه‌شی به نمونه هێناوه‌ته‌وه كه ژمارەیەك فەرمانگە لە هەرێم هەن موچەكانیانیان لەسەر بەغدایه و بەبێ كێشە موچە وەردەگرن، ئاشكراشیكردوه كه وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەیی نیشانداوە بۆ وەرگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام بەمەرجێك حكومەتی هەرێم لیستێكی روون‌و راشكاوی موچەخۆرانی هەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق