"حکومەتی عێراق ئامادە نییە سەرجەم کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم چارەسەر بکات" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"حکومەتی عێراق ئامادە نییە سەرجەم کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم چارەسەر بکات"

"حکومەتی عێراق ئامادە نییە سەرجەم کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم چارەسەر بکات"

پرس میدیا

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "حکومەتی عێراق ئامادەنییە تەواوی کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات و تا کۆتایی ئەم ساڵ تەنها بەشە بودجەیەک دەنێرێت". 

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "حکومەتی عێراق ئامادە نییە سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەربکات، هەروەها لە ٪٥٠ی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان رادەستی حکومەتی عێراق دەکرێت و تا کۆتایی ئەم ساڵیش تەنها بەشە بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ ئەم ساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی نەوت دەفرۆشێت و موستەفا کازمیش سەرۆک وەزیرانی عێراق بریاری داوە کە تا کۆتایی ئەم ساڵ مانگانە تەنها ٣٢٠ ملیار دینار رەوانە بکات، تا ئەو کاتەی یاسای بودجەی گشتی عێراق پەسەند دەکرێت، هەروەها ئەم رێککەوتنە کاتییە و رێککەوتنی دیکە دەکرێت". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©