کازمی: دەبێت پرسی پەکەکە و هێرشەکانی بۆ سەر تورکیا چارەسەر بکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کازمی: دەبێت پرسی پەکەکە و هێرشەکانی بۆ سەر تورکیا چارەسەر بکرێت

کازمی: دەبێت پرسی پەکەکە و هێرشەکانی بۆ سەر تورکیا چارەسەر بکرێت



پرس میدیا

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی The Nationalـی ئیماراتی باس لەوەدەکات بەغدا دژی بەزاندنی سنوورە لە لایەن سوپای تورکیاوە، بەڵام پەکەکە لەناو خاکی عێراقەوە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و دەبێت چارەسەر بکرێت. 

کازمی لە دیدارەکەدا باس لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا دەکات و دەڵێت "وا هەستدەکەم ئەمریکا پابەند دەبێت بە پەرەپێدانی هاوبەشی نێوانمان،" 

لەبارەی دەستێوەردانی وڵاتانی ئێران و تورکیا لە کاروباری عێراق، کازمی دەڵێت، پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە تایبەت ئێران لەسەر دوو بنەما دەبن، ئەوانیش سیاسەتی "دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکدی"، و پەیوەندییەکان دەبێت لەنێوان "دەوڵەت بۆ دەوڵەت" بێت. 

لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە کازمی دەڵێت "بە دڵنیاییەوە ئێمە دژی هاتنە ناوەوەی تورکیاین بۆ ناو هەرێمی کوردستانی عێراق. لە هەمان کاتیشدا، لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگەین لە دژی کردەوە سەربازییەکانی پەکەکە کە لە نێو عێراقەوە سەرچاوە دەگرن و تورکیا دەکەنە ئامانج، هەربۆیە دەڵێت ئێمە دەبێت نیگەرانی هەردوولا لەنێوببەین تاوەکو بتوانین پەیوەندییەکان سەقامگیر بکەین". 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©