دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، "پێناچێت بەشداری لە كۆبونەوەیەكی باڵادا بكات سەبارەت بە ئێران، كە بڕیارە بە دەستپیشخەریی "ڤلادمیر پوتن" سەرۆكی ڕوسیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.
دۆناڵد ترەمپ، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە یانەی گۆڵفی بێدمینستەر لە ویلایەتی نیوجێرسی كە خۆی خاوەنیەتی ئاشكرای كردووە ، لە چەند ڕۆژی داهاتودا جموجۆڵەكانی دەستپێدەكات بۆ گەراندنەوەی سەرجەم سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر ئێران، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕازی نەبوو بڕیاری قەدەغەی سەر فرۆشتنی چەك بە ئێران درێژبكاتەوە.
No comments:
Post a comment