وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتیش کۆبوویەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتیش کۆبوویەوە

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتیش کۆبوویەوە



پرس میدیا 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری فەڕەنسا کۆبونەوە و لەبارەی هەڕەشەکانی داعش و دەستپێکردنەوەی راهێنانەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بە پێشمەرگە گفتوگۆیان کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فلۆرەنس پارلی، وەزیری بەرگری فرەنسا کردووە. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، سەرۆکی حکومەت سوپاسی فەرەنسای کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە کاتی شەڕی داعش. 

مەسروور بارزانی رایگەیاندووە "داعش لە زۆر ناوچەی عێراقدا دەستی بە هێرش و پەلامار کردوتەوە و بوەتە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر دانیشتوانی ئەو ناوچانە". 

هەروەها جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبونی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی داعش. 

هاوکات وەزیری بەرگری فەڕەنسا پشتیوانیی فرەنسای بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دوپاتکردەوە و وتوویەتی، "هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا راهێنانی هاوپەیمانان بە هێزی پێشمەرگە دەستپێبکاتەوە کە بە هۆی بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاوە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©