هەڵبژاردنی پێشوەختە داواکارییەکی جاماوەرییە و ئەرکە لە سەر هەموومان هەوڵی سەرختنی بدەین.
بەرهەم ساڵەح سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق موستەفا کازمی سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و چۆنیەتی سەرخستنی.
ناوبراو جەختیشی کردەوە، "هەڵبژاردنی پێشوەخت داواکارییەکی جەماوەرییە و ئەرکێکی نیشتمانییە و دەبێت بە هەموومان هەوڵی سەرخستنی هەڵبژاردنێکی پاکو بێگەرد بدەین".
لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد "هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆکن لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و ئەمەش بە چارەسەرێکی گونجاو دەبینین بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی سیاسی عێراق و ئەمەش سووربوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەردەخات لە بارەی بەرنامەی حکومەتکەیەوە و هەنگاوێکی دروستە بەرەو چاکسازی و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە بە گەلی عێراق دابوون لە ماوەی ڕابردوودا".
جەختیشی کردەوە، هاوڵاتی عێراقی دەبێت سەرپشک بێت لە دەنگداندا دووربێت لە یاریپێکردن وململانێ و ساختەکاری وەک مافێکی ڕەوا بەشداربێت لە هەڵبژاردنی حکومەتێکی سەربەخۆی نیشتمانیدا.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی مانگێکە عێراق بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و رۆژانە خۆپیشاندان لە بەغدا و زۆربەی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەکرێت و خەڵکی لە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت ناڕازین و داوای دەست لەکارکێشانەوەی دەکەن.
No comments:
Post a Comment