ئەمڕۆ نرخی نەوت لە پێنج مانگی رابردوودا بەرزترین ئاستی بەخۆیەوە بینی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە پێنج مانگی رابردوودا بەرزترین ئاستی بەخۆیەوە بینی

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە پێنج مانگی رابردوودا بەرزترین ئاستی بەخۆیەوە بینی



پرس میدیا

دوێنێ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت تا ٤٥ دۆلار و هەشت سەنت بەرزبۆوە و رۆژەکەی بە ٤٦ دۆلار و ٢٩ سەنت تەواو کرد، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەڕێژەی سەدا ٠،١٩ بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و بە ٤٦ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس نرخەکەی گەیشتە ٤٣ دۆلار و ٣١ سەنت.

کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کەنداوی مەکسیک بەهۆی گەردەلوول و زریانەوە کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەڕێوبەرایەتی پاراستن و ژینگەی سەربە وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت لە کەنداوی مەکسیک-دا بەڕێژەی لەسەدا ٨٤،٣ کەمی کردووە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بەڕێژەی لەسەدا ٦٠،٩٤ کەمی کردووە.

بەرەوپێشچوونەکان لە چارەسەری کۆرۆنا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان کاربەدەستانی چین و ئامریکا سەبارەت بە رێککەوتنی بازرگانی "FAZ "ی یەکەم کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر نرخەکانی نەوت.

سەرەڕای ئەمانە راگەیاندنی چارەسەری کۆرۆنا لەلایەن کۆشکی سپییەوە کاریگەری ئەرێنی هەبوو لەسەر نرخی نەوت.

بەپێی ئامارەکانی زانکۆی جۆنز هۆپکینس ژمارەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا نزیکبووەتەوە لە ٢٤ ملیۆن کەس و ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٨٢٠ هەزار کەس.

ئەمریکا بە زیاتر لە پێنج ملیۆن و٧٠٠ هەزار حاڵەتەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ریزبەندی یەکەمی جیهاندایە، دوای ئەو بەڕازیل بە سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار حاڵەتەوە لە پلەی دووەمدایە و هیندستان بە سێ ملیۆن و ٢٠٠ حاڵەتەوە لە پلەی سێیەمدا دێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©