رۆژی پێنج شەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وەزیری دەرەوەی چین رەخنەی لەو سزا نوێیانە گرت کە ئەمریکا خستوویەتیەسەر چین،هەروەها ئەم سزایانەی وەک دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆیی چین ناوزەندکرد و ووتیشی هیچ بیانوویەک نییە بۆ سەپاندنی ئەم سزایانە.
هەروەها وەزیری دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەدا کە تۆمەتەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا بێ مانایە و چین پابەندە بە رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان و رێککەوتنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
لەماوەی پێشوودا بەتۆمەتی یارمەتیدانی بەسەربازگەکردنی دەریای باشوری چین ئەمریکا چەند سزایەکی نوێی بەسەر چەند کۆمپانیایەکی چینی و چەند بەرپرسێکی حزبی شیوعی چین دا سەپاند،ئەم سزایانەش لەمیانەی ئەو سیاسیەتە تازەیەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ دادێت کەلە نیوەی مانگی حەوت دا رایگەیاند لە دژی ئەو داواکارییە نا یاساییانەی چین هەیەتی لە دەریای باشوری چین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق