هێزێکی عێراقی سێ چەکداری لە چەمچەماڵ دەستگیرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هێزێکی عێراقی سێ چەکداری لە چەمچەماڵ دەستگیرکرد

هێزێکی عێراقی سێ چەکداری لە چەمچەماڵ دەستگیرکرد


پرس میدیا

فەرماندەیی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرای عێراق رایگەیاند بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی سێ تۆمەتباری داواکراو لە چەمچەماڵ دەستگیرکردووە. 

فەرماندەییەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئاب لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "هێزێکی فەوجی مەغاویری فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرای عێراق، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆر لە هەرێمی کوردستان سێ تۆمەتباریان بەپێی ماددەی 4ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە چەمچەماڵ دەستگیرکرد". 

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر دەزگای ئاسایشی هەرێم "6 چەکداری داعشی " لە چەمچەماڵ راگەیاند بوو، شەش دەستگیرکراوەکە دووانیان خەڵکی فەللوجەن و دوانی دیکەیان خەڵکی ناوچەی مەحموودییە و یەکێکیان خەڵکی بەغدا بووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©