سەبارەت بە ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل، سەرۆکی تورکیا ناڕەزای دەربڕی و ڕایگەیاند، ڕەنگە باڵوێزخانەی خۆیان لە ئیمارات بکشێننەوە.
ڕەجەت تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، هەینی لە ئیستەنبوڵ گوتی، " پـێدەچێت فەڵەستینیـیەکان باڵیۆزخانەی خۆیان لە ئیمارات دابخەن یان باڵیۆزەکەیان لەوێ بکشێننەوە، بۆیە ڕەنگە تورکیاش هەمان هەنگاو بنێت.".
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێنمای داوەتە مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، کە پەیوەدیە دیلۆماسیەکانی لەگەڵ ئەبو زەبی هەڵپەسێرێت.
No comments:
Post a Comment