حکوومەت لیستی ١٢ مووچەی کابینەکەی مەسروور بارزانی بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکوومەت لیستی ١٢ مووچەی کابینەکەی مەسروور بارزانی بڵاوکردەوە

حکوومەت لیستی ١٢ مووچەی کابینەکەی مەسروور بارزانی بڵاوکردەوە



پرس میدیا

حكومەت خشتەی ئەو (12) مووچەیەی بڵاو كردەوەكە لە ١٣ مانگی تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا دابەشكراوە.

بەپێی خشتەكە، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگەكانی (٤، ٥، ٦، ٧، ٨ و ٩)ی ٢٠١٩ی لە مانگەكانی حەوتەوە تاوەكوو مانگی ١٢ دابەش كردووە كە سەرجەمی مووچەی مانگەكان كردوویەتی بە (5 تریلیۆن و ٣٤٢ ملیار و ٥٤٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار) دینار.

مووچەی مانگەكانی (١٠، ١١ و ١٢)ی ساڵی ٢٠١٩ و مووچەی مانگەكانی (١ و ٢ و ٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا دابەشكردووە كە سەرجەمی مووچەی دابەشكراوی ئەمساڵ ( 5 تریلیۆن و ٣٦ ملیار و ٧٦٥ ملیۆن و ١٥٠ هەزار و ٧٢٠ )دینار بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە ماوەی کابینەکەی ئەودا ١٢ مووچە دابەش کراوە.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان مەسروور بارزانی  بڕیاریداوە مووچەی سێ مانگی دواکەوتووی ساڵی ٢٠١٨ پاشەکەوت بکات ئەوەش بە ئامانجی راستکردنەوەی مووچەکانی کابینەکەی خۆی.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©