ئێران: دوبارە سەپاندنەوەی سزا بەسەر ئێران دا "دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 ئێران: دوبارە سەپاندنەوەی سزا بەسەر ئێران دا "دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت"

ئێران: دوبارە سەپاندنەوەی سزا بەسەر ئێران دا "دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت"

پرس میدیا

وەزیری دەرەوەی ئێران لەنامەیەکیدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند هەوڵەکانی دوبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران دا دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت.

محمد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەنامەیەکیدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هەوڵەکانی دوبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران دا دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت و ئەمریکا هیچ مافێکی نییە کە سزاکان بەسەر ئێران دا بسەپێنێتەوە.

هەروەها دەڵێت، ئێران پەیرەوی دان بەخۆداگرتن و نیەت باشی دەکات و چاوەرێ دەکات کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی ئەو هەوڵە نایاساییانەی کەلەلایەن ئەمریکاوە دەستی پێکردووە بوەستنەوە.

هەرەشەی روودانی دەرەنجامی مەترسیدار لەلایەن ئێرانەوە رۆژێک دوای ئەوەدێت کە دۆناڵد ترەمپ لەرێی مارک پۆمپیۆوە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە دوبارە سزابەسەر ئێران دا بسەپێندرێتەوە و ئەمەش لەبەرئەوەیە کە ئەمریکا پێی وایە کە ئێران شکستی هێناوە لە پابەندبوون بە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥.

ساڵی ٢٠١٨ ئەمریکا لەو رێککەوتنە کشایەوە و بە خراپترین رێککەوتن ناوی برد و دواتر ئەمریکا سزای بەسەر ئێران دا سەپاند.

لەهەمان رۆژدا کە ئەمریکا هەوڵی دوبارە سەپاندنەوەی ئابڵوقەی دا بەسەر ئێران دا،ئێران رایگەیاند کە لەئێستادا بوونەتە خاوەنی ساروخی کروز کە دەتوانێت ماوەی ١٠٠٠ کیلۆمەتر ببرێت.

ئێران رایگەیاند کە هەتاکو ئابڵوقەکانی ئەمریکا لەسەر ئیران بمێنێتەوە ئەوا هیچ گفتوگۆیەک لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی و ساروخیەکان ناکەین

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©