سیاسەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاری نەهامەتی نەك بنیاد و خۆشگوزەرانی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سیاسەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاری نەهامەتی نەك بنیاد و خۆشگوزەرانی

سیاسەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاری نەهامەتی نەك بنیاد و خۆشگوزەرانی

پرس میدیا

بەبەتێك لەنوسینی شەماڵ ئەحمەد و شێرکۆ سعید

شەماڵ ؛

ئێمەی مرۆڤانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زۆرجار کەدەڕوانینە سیاسەت و سیاسەتمەداران، وێنەیەکی هێندە قێزەون دێتە بەرچاومان، کەبەهەموو فۆرمەکانیەوە، نەفرەت لەسیاسەت و سیاسەتمەداران دەکەین، لەکاتێکدا سیاسەت وەکو هەموو چالاکییەکانی دیکەی کۆمەڵگا، وەکو هەموو جوڵەیەکی کۆمەڵایەتی، ڕوگە و ڕوانگەی خۆی هەیە، ئەوە سروشتی مرۆڤەکانە ئەو پڕۆسەیە جوان ، یان ناشرین دەکات.

لە کرۆکدا سیاسەت پڕۆسەیەکی مرۆڤایەتییە و بۆ خزمەتی مرۆڤە، لای ئەرستۆ پیرۆزترین کار کەمرۆڤ ئەنجامی بدات سیاسەتکردنە، بەواتای بەژدریکردن لەڕاپەڕاندی کاروباری شار، بوون بە توخمێکی ناو سیاسەتی گشتی، بۆیە دەبینین کە سیاسەت سیمای شارستانیەتە، دوور کەوتنەوە لەسیاسەت واتای دورکەوتنەوەیە لە شارستانییەت.

بەڵام بۆچی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەت ناشرین بووە، لەویش ناشرینتر سیاسەتمەدارانن؟ ئەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلانی ئەم ناوچەیەدا هاتووە یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی ئەوەیە کە سیاسەتمەدارانی بەتێگەیشتنی گەلانی ناوچەکە سیاسەت ناکەن، تاوەکو ئێستا لەناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەتمەدارێک دروستنەبووە کەمانا بدات بەچالاکییەکانی سیاسەتکردن لەم ناوچەیە،بۆیە دەبینیت هێندەی دەنگ و ڕەنگی تایەفەگەرایی و مەزهەبگەرایی و ڕاسیزم و ئاینزایی بڵندە، هێندە دەنگی عقڵ و عەدالەت و مرۆڤایەتی بەرز نییە، تاکە چارەسەر پێچەوانەکردنەوەی هاوکێشەکەیە، ئەوکات دەگەین بە ئامانجی سیاسەتکردن.

شێرکۆ ؛

سیاسەت لەڕۆژهەلات جیاواز لە سیاسەتی جیهان لێکەوتەی سیاسیەکانی ئەم ناوچەیەیە ، گەر سیاسەت ئەو فۆڕمە ئیداریەبێت بۆ بەڕێوەبردنی شار ئەوا سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات خودی خۆیان زۆرینەیان هزریان هزری شاخ و کۆمەڵگە سارەتاییە بچوکەکانە ، هەر بۆیە لیکەوتە سیاسیەکەشیان سەرەتایی و دورلەشارستانیەتە ، کۆمەڵێ فاکتەر بونەتە ڕێگر لەبەرەوپێش‌ چونی ڕۆژهەڵات کەگرنگترینیان سیاسەتی هەلەیە کە لێکەوتەی سیاسی نەزان و بێ ژێرخانی مەعریفی و ناوچەیی و مەزهەبی و بنەماڵەییە ،

ئەوەی لەڕۆژهەڵات ڕودەدات نەك بەگەرخستنی سیاسەت بۆ بوژانەوەو ژیانی مەدەنیەت نیە ، بگرە هەموو ڕۆژهەڵات بەخاك و ئاو سەرچاوەی سروشتی و مرۆیی سوتوی ئەوسیاسەتە هەڵەیەن کەوەك گەردەلولێک سەرخان و ژیرخانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی کردۆتە سوتماک ، لەئەنجامی نەزانی و سیاسیتی هەڵەوە هەموو نیشتمان بۆتە سوتەمەنی بزوێنەری سیاسەتی سیاسیەکان بەرەنجامیش میللەت سوتاو نیشتمان مایەپوچ بوو سیاسەتیش بەهۆی سەرکردایەتی هەڵەو نەزانانەوە بۆ ئاراستەی ون و هەڵدێر ملی نا ،

گۆڕانکاری بەئەستەم ڕودەدات لەڕۆژهەڵات چونکە سستمی دەستاو دەست نەبوە یاخود ئەنیمەیشنێك بووە بۆ شەرعیەت دان بە حوکمی عەسکەری یان بنەماڵەیی یاخود دیکتاتۆڕی ، بۆیە هەموو وڵاتەکان سی بۆ چل ساڵ لەیەك خولگەدا خولاونەتەوە ، کاتێکیش شۆرش یان کودەتا یان گۆڕانکاری بەزەبری هێزی دەرەکی ڕورداوە هەمان کێشەو زیاتریش‌ سەری هەڵداوەتەوە ، چونکە سیاسیەکانی ئۆپۆزسیۆن و نەیار و بزاوتی کۆمەڵگاش بەهەمان ڕتم سیاسەتیان کردۆتەوە کەئەویش سیاسەتی نانیشتمانی ناواقعی کۆپیکراو یان بارگاوی بە ئایدۆلۆژیاو مەزهەب ئەمانش بەکۆی گشتی نیشتمان دەخەنە مەنجەنیقی ئاگرو شەڕو وڵات بەرەو هەڵدێر دەبەن ، عیراق سوریا یەمەن لیبیا لوبنان سودان میسر کوردستانی خۆمان ئەو نمونە زەقانەن کە سیاسەت بۆتە هۆکاری ماڵوێرانی نەك بنیاد نان و خۆشگوزەرانی .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©