کازمی لەبارەی ڕێکەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل چی دەڵێت؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کازمی لەبارەی ڕێکەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل چی دەڵێت؟

کازمی لەبارەی ڕێکەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل چی دەڵێت؟

پرس میدیا

سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەوەی خستەڕوو هەڵوێستی لەسەر ڕێككەوتنی ئیسڕائیل و ئیمارات ڕاناگەیەنێت و دەڵێت: "ئەوە بابەتێكی ناوخۆیی ئەو وڵاتەیە".

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیایەکی جیهانی ڕایگەیاندووە، ڕێككەوتنی ئیسڕائیل و ئیمارات و ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە، بڕیاری ئەو دوو وڵاتەیە و پێویست ناكات ئێمە دەستوەردانی تێدا بكەین.

کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش داعش چیدیکە عێراق پێویستی بە هێزی ئەمریکی نییە.

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا کازمی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “سەركردەكانی پێشووی عیراق شەرمیان دەكرد لەوەی دان بە پاڵپشتی سەربازی ئەمریكادا بنێن، بەڵام ئێمە پێمانوایە ئەم پەیوەندییە نەك پێویستی بە شەرمكردن نییە، بەڵكو شتێكە دەبێت شانازی پێوە بكەین”.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©