پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە ٤٦ دۆلار نزیکبوویەوە نەوتی خاوی تەکساسزیش نزیکی ٤٣ دۆلار بوویەوە.
بەپێی داتاکانی بازاری بۆرسەی جیهانی نەوت، نرخی نەوت لە چاو رۆژانی رابردوودا بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، نەوتی برێنت بە ٤٥ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەکراو نەوتی تەکساسزیش بە ٤٢ دۆلار ٨٠ سەنت فرۆشرا.
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە نرخی نەوتی برێنت لە نێوان ٤٤ بۆ ٤٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک جێگیر بووە، پێشبینیش دەکرێت لەگەڵ زیاتر ئاسایی بوونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهان نرخەکەی بەرزتر بێتەوە.
پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستانەوە، لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی حکوومەتی هەرێم دروست دەکات بەوپێیەی سەرچاوەی سەرەکی داهاتی حکوومەت لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستی دەکەوێت.
No comments:
Post a Comment