هێمن هەوراومی: داواکاری پرساندنی سەرۆکی حکوومەت رەتکرایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هێمن هەوراومی: داواکاری پرساندنی سەرۆکی حکوومەت رەتکرایەوە

هێمن هەوراومی: داواکاری پرساندنی سەرۆکی حکوومەت رەتکرایەوە



پرس میدیا
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، داواکاری لێپرسینەوە لە سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە رەتکراوەتەوە.

هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ رایگەیاند ‌ دەستەی سەرۆكایەتی بەپێی پەیڕەو تەماشای هەر یاداشت و داواكارییەك دەكات كە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئاراستەی دەكرێت.

وتیشی، "به‌ڵام ئه‌و یاداشته‌ بەهۆی بوونی چەند هەڵەیەكی پەیڕەو لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە ڕەتكراوەتەوە".

هێمن هەورامی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری دانیشتنی یەكەم دیاریدەكات و بانگێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كوبوونه‌وه‌ كه‌ پێده‌چێت رۆژی چوارشه‌ممه‌ بێت.

به‌ وته‌ی هێمن هه‌ورامی، "لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم دەكرێت بۆ پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدان كە پێشتر لەلایەن حكومەتەوە ڕەوانە كراوە، هەروەك خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەی ماف و ئەركی نەخۆش دەكرێت، پێدەچێت چەند بڕگەیەكی تر لە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەدا هەبێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©