شۆڕشەکان بە قۆناغی شکست و نائومێدیدا گوزەر دەکەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شۆڕشەکان بە قۆناغی شکست و نائومێدیدا گوزەر دەکەن

شۆڕشەکان بە قۆناغی شکست و نائومێدیدا گوزەر دەکەن

پرس میدیا

هاودەنگ محەمەد

شۆڕشەکان بە قۆناغی شکست و نائومێدیدا گوزەر دەکەن

لەو بارەوە گەلێک روداو ھەن سەلمێنەری ئەو راستیەن کە سەرکردەو پێشەواکان، ماوەیەک لە سەر مەسرەحی سیاسی ون ئەبن بەڵام بە شۆڕش و پێگەیەکی مەزنەوە لە گۆڕەپانی سیاسیدا خۆیان ئەسەپێنن.

 لە وڵاتی مەغریب لە ساڵی ١٠٧٧ی زاینی و سەردەمی دەوڵەتی مورابیتین کە سەر بە دەوڵەتی مەمالیک بوو، پیاوێک لە دایک بوو بە ناوی محمدی کوڕی تومرت . 

کە لە بنەڕەتدا لە ئەمازیغی و بە ربەرەکان بوو. ئەو پیاوە دوای ئەوەی لە منداڵیدا ھەموو قورئانی پیرۆز لە بەر ئەکات، دواتر ھەموو دەورە زانستیەکان لە مەغریب و میسرو سعودیەو عێراق و سوریاو ئەندەلوس و بوخارا تەواو ئەکات.
 لای ھەموو مەزھەبەکان وانەی زانستی ئەخوێنێت بە شیعەو سونەوە . 

دواتر لە پێناسە مێژووییەکەیدا ئەوترێت محمدی کوڕی تومرت کان بحرا متفجرا من العلم. پاشان لە رێگای فەرمان بە چاکەو نەھی لە خراپە دەست دەکات بە بانگەوازو تا وای لێ دێت لە ھەموو سنوری دەوڵەتی مورابیتین ئەناسرێت.
 چەندین مونازەرەی زانستی لە بارەی ئەحکامە شەرعیەکانەوە ئەگرێت و لایەنی بەرامبەر بێ بەڵگە ئەناسێنێ...
 تا وای لێ دێت محمدی کوڕی تومرت لە تەواوی دەوڵەتی ئینحیرافی مورابیتیندا دەنگ ئەداتەوە. 

بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان سەرۆکی دەوڵەتی مورابیتین بە ئامادەبونی جەماوەرێکی زۆر مونازەرەیەکی زانستی بۆ محمدی کوڕی تومرت و دەستەی زانایانی دەوڵەتەکەی ساز ئەکات.
 لە کۆتایی مونازەرەکەشدا محمدی کوڕی تومرت سەرکەوتوو ئەبێت و خەڵکەکەش دەست ئەکەن بە گریان بۆ حاڵی ئەو رۆژگارەی موسڵمانان لە سایەی سەرۆکی دەوڵەتی مورابیتین تاشفینی کوڕی علی کوڕی یوسف. پاشان یەکێک لە وەزیرەکانی دەوڵەت بە سەرۆکی دەوڵەت ئەڵێت" ئەم کابرایە واتە محمدی کوڕی تومرت فیتنەیە با بیکوژین .

 بەڵام سەرۆک رێگا لە پێشنیارەکە دەگرێت و ئەڵێت" من دەوڵەتێکی گەورەم ھەیە لە رۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا کە پێک هاتووە لە وڵاتانی جەزائیرو مۆریتانیاو ئەندەلوس و مەغریب و تونس .ئیتر ئەوە چیە بتوانی ببێتە فیتنە بۆ دەوڵەتەکەم .
 بەڵام بڕیاری نەفی کردنی محمدی کوڕی تومرت ئەدات بۆ گوندێکی دوورە دەست لە ١٠٠ کیلۆ مەتری پایتەختی مەراکیش بە ناوی تینمل. محمدی کوڕی تومرت لە تینمل کۆڵ نادات لە ئامانجەکەی و دەست دەکات بە بانگەوازی ئاینی و شرۆڤەی باشترین حوکمڕانی لە سایەی ئیسلامدا. 

دوای چەند ساڵێک محمدی کوڕی تومرت کۆمەڵەیەکی باش لە قوتابی و خەڵکی ناوچەی تینمل دروست ئەکات و دەسەڵاتی مورابیتین کە زیاتر لە سەدەیەک حوکمیان کردووە بە چەند قۆناغێک لە تەواوی ئەو ٤ دوڵەتە کۆتایی پێ ئەھێنێت.

 لە بەرامبەردا دەوڵەتی موەحیدین بۆ ۱٤۸ ساڵ دائەمەزرێنێت. دەوڵەتی مورابیتین یەکێکە لەو دەوڵەتە ئیسلایانەی ناو دەوڵەتانی مەمالیک گرنگترین هۆکارەکانی لە ناو چونی دەوڵەتی مورابیتینیش کوژرانی سەرۆکی دەوڵەتەکە بوو بە ناوی تاشفینی کوڕی عەلی کوڕی یوسف لە ساڵی ٥۳۹ی کۆچی. 

مێژوو نوسان لەو بارەوە ئەڵێن.. سەرۆکی دەوڵەت کەوتبووە ناو هەواو هەوەسی خۆیەوە لەگەڵ مەلیکی هۆزەکانی ئەندەلوس هاوکات پشتی کردبووە بەها باڵاکانی دەوڵەتەکەی و مەست بوو بوو بە خۆشیەکانی دنیا. 
لە بەرامبەردا وازی لەئیدارەدانی کارو بارە ناوخۆییەکانی دەوڵەتەکەی هێنابوو ...

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©