پرس میدیا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا سەردانی وەزیری بەرگری تورکیا ی بۆ عێراق هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو رۆژی پێنج شەممە سەردانی بەغدا بکات.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە بەهۆی بۆردوومان کردنی هێزێکی سەر بە پاسەوانی سنوور و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر سەروەری خاک و ئاسمانی عێراق سەردانەکە هەڵوەشێنراوەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاندوە باڵوێزی تورکیا لەعێراق بانگهێشت دەکرێت، بۆئەوەی لەڕێگەیەوە بەرەسمی نامەیەکی نیگەرانی حکومەتی عێراقی پێ بدرێت، تا بیگەیەنێتە حکومەتی وڵاتەکەی، دەربارەی نارەزایەتی بەغدا بەرامبەر بەردەوامیدانی تورکیا بەدەستدرێژییەکانی بۆ سەر خاک و هاوڵاتیانی عێراق، بەدیاریکراویش بەرامبەر ئەو هێرشەی کە ڕۆژی ڕابردووکرایە سەر یەکەیەکی پاسەوانی سنوری عێراق.
ئەم هەڵوێستەی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی عێراق لەکاتێکدایە کەئێوارەی رۆژی سێشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٠، بەهۆی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلێكی یهكهی پاسهوانی سنوری سهر به سوپای عێراق، لەلایەن فڕۆكهكانی توركیاوە، لەسنوری ناحیەی سیدەکان، دو وئهفسهری باڵای پاسهوانی سنوری عێراقی، بەرەگەز کورد، شههید بون و ژمارەیەک سەربازی هەمان یەکەش برینداربون.
No comments:
Post a comment