پرس میدیا
رێككەوتنى سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى كە حكوومەتى یۆنان لەگەڵ ميسر واژووى كردووە، بە كۆكردنەوەى ١٧٨ دەنگى "بەڵێ" بەرامبەر بە ٢٦ "نەخێر" و ٨١ "دەنگنەدان" لە پەرلەمان پەسەندكرا.
لەو دەنگدانەى كە بەشێوەى ئاشكرا ئەنجامدرا، بە رێككەوتنى پارتى ديموكراتى نوێ لە دەسەڵات و پارتى جوڵانەوەى گۆڕان بە "بەڵێ" دەنگيان داوە، پارتى كۆمۆنيستى يۆنان، پارتى چارەسەرى يۆنان و پارتى ميرا ٢٥ بە "نەخێر" دەنگياندا. پارتى ئۆپۆزيسيۆنى سەرەكى سيريزا دەنگى لەسەر رێككەوتنەكە لەگەڵ ميسر نەدا.
رێککەوتنەکە دژی تورکیایە و رێگری لە دەستوەردانەکانی تورکیا لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان دەکات .
ئيدارەى ئەسينا، لە ٩ى حوزەيران لەگەڵ ئيتاڵيا و لە ٦ى ئاب لەگەڵ ميسر رێككەوتنى سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى ئەنجامداوە.
وەزارەتى دەرەوەى توركيا، دەربارەى رێككەوتنى سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى، بڵاويكردبووەوە، "رێككەوتنى بەناو سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى، توركيا هەژمارى نەبوونى بۆ دەكات".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق