پرس میدیا
بەھۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کورستان رۆژانی یەکی ئەیلوول تا ١٠ی ئەیلوول لە کاتژمێر شەشی بەیانی تا ١٠ی بەیانی رادەگیرێن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە وەزارەتی پەروەردە داوای کردووە لە ماوەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی هێڵەکانی ئینتەرنێت رابگیرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە کە بەپێی فەرمانی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، لە رۆژانی یەکی ئەیلوول تا ١٠ی ئەیلوول لە کاتژمێر شەشی بەیانی تا ١٠ی بەیانی خزمەتگوزارییەکانیان رادەگرن.
ئەم کردارە بە مەبەستی رێگریکردنە لە حاڵەتی گزیکردن لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و، ھاوکات وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان، ئانۆ جەوھەر رەزامەندی لەسەر ئەم داواکارییەی وەزارەتی پەروەردە دەربڕیووە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە، نووسراوێکی ئاراستەی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و گەیاندن کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق