پرس میدیا
میدیای پارتی دیموکرات بڵاویکردووەتەوە، سبەی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدا کە بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی دەکات دەگاتە هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەلەفزیۆنی رووداوی سەر بە پارتی راگەیاندووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە سبەی دووشەممە 320 ملیار دینار وەکو بەشە بودجە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، لە بەغدا بڕیار لەسەر ناردنی پارەکە دراوە و رەوانە دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی رۆژی شەممە مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
لەوبارەوە جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کازمی و مەسروور بارزانی "لەسەر چارەسەری ھەنووکەیی کێشەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان رێککەوتن و بڕیاردرا بەپێی دۆخی دارایی ئێستای عێراق لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەک بەشە مووچەیەک لە بەغداوە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت".
هاوکات بڕیار وایە ئەم هەفتەیە حکوومەت بۆ چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران کۆبێتەوە.
No comments:
Post a comment