وردەکاری ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی زاخۆ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وردەکاری ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی زاخۆ

وردەکاری ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی زاخۆ


پرس میدیا - تایبەت 

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک، خۆپیشاندانێکی فراوانی هاوڵاتیان بەڕێوەچوو بەهۆی کاردانەوەی توندی هێزە ئەمنییەکانی پارتییەوە ئاڵۆزی لە نیوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا درووست بوو بەهۆیە ژمارەیەک خۆپیشاندەر بریندار بوون. 

رووداوەکە چۆن دەستی پێکرد ؟

لە دوای کاتژمێر ٩ی شەوی رابردوو ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ سەرەتا ژمارەیەک شۆفێری خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل کۆبوونەوە و لەگەڵ کۆبوونەوەی ئەو شۆفێرانە ژمارەیەک گەنجی قەزای زاخۆ چوونە ناو خۆپیشاندەران و خۆپیشاندانەکە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا تەشەنەی سەند. 

بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا کە لە چەن خۆپیشاندەرێکەوە دەستی کەوتووە، لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکان ئاسایشی پارتی بە تەقە رووبەڕووی خۆپیشاندەران بووەتەوە و چەند کەسێکی لێ بریندارکردوون، لە بەرانبەریشدا بنەماڵەی برینداربووەکان پەلاماری هیزەکانی پارتیان داوە و بۆ ماوەیەک لە خۆپیشاندەرەکانیان دوور خستوونەتەوە. 


بەپێی ئەو دیمانەنی لە لایەن خۆپیشاندەرەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت هێزێکی سەر بە پێشمەرگەکانی رۆژ کە پارتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دروستی کردوون و زۆربەیان لە کوردانی رۆژئاوا پێکهاتوون براوەتە بە چەکی قورسەوە قەزای زاخۆ، بەوپێیەی بەشێک لە هێزەکانی ئاسایشی پارتی لە زاخۆ لە ترسی دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی ئامادەییان تێدا نەبووە بە هێز خۆپیشاندەرەکان دوور بخەنەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا لەلایەن ئاسایش و پاراستنی پارتییەوە دەیان خۆپیشاندەر دەستگیرکراون بەڵام تا ئێستا ژمارەی دەستگیرکراوەکان بە وردی ئاشکرا نەکراوە. 

بەڵام پۆلیسی دهۆک بە کەناڵی کوردستان ٢٤ی سەر بە مەسروور بارزانی وتووە، بەهۆی تەقەکانی شەوی رابردووەوە تەنیا چوار خۆپیشاندەر بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵە، هەروەها وتوویەتی ١٨ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون. 

بەڵام بە پێی زانیارییەکانی پرس زیاتر لە ٥٠ خۆپیشاندەر بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریش دەستگیرکراون کە زۆربەیان گەنجانی دانیشتووی زاخۆن.

لیوای مافپەروەر تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە کوردستان ٢٤ی وتووە لەخۆپیشاندانەکەی شەوی رابردوودا ٦١ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون. 

لەوبارەی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکەوە خۆپیشاندەرێکی زاخۆ کە لە ترسی دەستگیرکردنی نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە پرس میدیای وت، خەڵکی زاخۆ بە تەواوی لە پارتی و حکوومەت بێزار بووە، گوندەکان لە لایەن تورکیاوە بۆردومان دەکرێن مووچە و داهاتمان نەماوە کەچی لە بری باشکردنی بارودۆخەکە خراپتری دەکەن. 

ئەو خۆپیشاندەرە وتیشی نارەزایەتییەکانمان گەیشتوەتە لوتکە خەڵک بارودۆخی زۆر خراپە هەرچی مەسئولی پارتی هەیە لەو ناوچەیە بە ئاسوودەیی دەژیت بەڵام هاوڵاتیان لە بارودۆخێکی خراپدان. 

هاوکات بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، هێزەکانی سەر بە لەشکری رۆژ دەردەکەون تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن. 

جگەلەوە دەنگۆی کوژرانی سێ خۆپیشاندەر بە دەستی هێزە ئەمنییەکان بڵاوبوویەوە بەڵام تا ئیستا پشتڕاست نەکراوەتەوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©