ئەندامێکی ئەنجوومەنی سیاسی هاوپەیمانی وەڵامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 ئەندامێکی ئەنجوومەنی سیاسی هاوپەیمانی وەڵامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە

ئەندامێکی ئەنجوومەنی سیاسی هاوپەیمانی وەڵامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە

پرس میدیا

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەسەڵاتی ئەوەی نییە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریبکات، ئەندامێکی ئەنجوومەنی سیاسی هاوپەیمانیش سەبارەت بەو بابەتە روونکردنەوە دەدات. 

ئومید جاف ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی و شارەزا لە بواری هەڵبژاردن لە لێدوانێکدا بە پرس میدیای راگەیاند، "سەبارەت بەوەی کە بەهار مەحمود ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەسەڵاتی نییە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریبکات راستە، بەڵام سەرۆک وەزیران بە بریاری ئەنجامدانی هەلبژاردنی پێش وەخت تۆپەکەی خستە گۆڕەپانی سەرۆک کۆمار تا ئەوەی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند بکات". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هەلەکەی قۆستەوە و داوای کرد پێش ئەو وادەیەی سەرۆک وەزیرانی دیاریکردووە، هەڵبژاردنی پێش وەخت بکرێت، تائێرە موزایەدەی سیاسی نێوان سێ سەرۆکایەتیەکەیە، بەڵام هەنگاوی ڕاستەقینە ڕۆشتنی داواکارییەکەیە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بە داوای یەک لەسەر سێ خودی ئەندامانی ئەنجوومەن، یاخود داوای سەرۆک وەزیران و پەسەندکردنی سەرۆک کۆمار 

لە کۆتاییدا ئەوەشی خستەڕوو، "بریاری کۆتایی بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانە کە دەتوانن بەدەنگی زۆرینەی رەها بریارەکە تێپەرێنن، لەڕێکەوتی تێپەراندنی بریارەکە، پێویستە لەماوەی 60 رۆژدا هەلبژاردن ئەنجام بدرێت". 

دەقی یاساکە

المادة (64):

أولاً:- يُحل مجلس النواب، بالأغلبية المطلقة لعدد أعضائه، بناءً على طلبٍ من ثلث أعضائه، أو طلبٍ من رئيس مجلس الوزراء وبموافقة رئيس الجمهورية، ولا يجوز حل المجلس في أثناء مدة استجواب رئيس مجلس الوزراء.

ثانياً:- يدعو رئيس الجمهورية، عند حل مجلس النواب، إلى انتخاباتٍ عامة في البلاد خلال مدةٍ أقصاها ستون يوماً من تاريخ الحل، ويعد مجلس الوزراء في هذه الحالة مُستقيلاً، ويواصل تصريف الأمور اليومية.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©