ڤیان سەبری: بە پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز کێشەی نێوان هەرێم و ناوەند چارەسەر دەبن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ڤیان سەبری: بە پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز کێشەی نێوان هەرێم و ناوەند چارەسەر دەبن

ڤیان سەبری: بە پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز کێشەی نێوان هەرێم و ناوەند چارەسەر دەبن


پرس میدیا
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە دوو بژاردە لە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەراندا هەیە بۆ یەكلایی كردنەوەی یاسای دادگای فیدرالی، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە پەسەندكردنی ژمارەیەك یاسای گرنگ لە ئەنجوومەنی نوێنەران، كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند چارەسەر دەبن. 

لەمبارەیەوە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی پارتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڤیان سەبری لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق رایگەیاندووە: "دوو بژاردە لە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەراندا هەیە بۆ یەكلاییكردنەوەی یاسای دادگای فیدرالی كە یەكەمیان هەمواركردنەوەی یاساكەیە یان دەركردنی یاسایەكی نوێیە كە ئەمەیش پێویستی بە دەنگی یەك لەسەر سێ ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران هەیە". 

ڤیان سەبری لە بەشێكی قسەكانیدا دەڵێت: "هێزە كوردستانییەكان بە جیددی هەوڵی پەسەندكردنی ژمارەیەك یاسای گرنگ دەدەن چونكە بە پەسەندكردنی ئەو یاسانە سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و ناوەند چارەسەر دەبن". 

باسی لەوەشكردووە، لە نێو ئەو یاسا گرنگانەی كە هێزە كوردستانییەكان بە جیددی هەوڵی پەسەندكردنیان دەدەن، یاسای نەوت و غازە كە ئەوە بەپێی دەستووری پێویستی بە رێككەوتێكی روون و لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش هەیە و داواشی لە حكوومەتی فیدرال و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەكان لەنێویاندا هێزە كوردستانییەكان لەسەر ئەو یاسا رێکبكەون. 

دوێنێ‌ جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد رایگەیاندبوو كە بەم زووانە شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی تەواوكردنی گفتوگۆكان لەگەڵ حكوومەتی عێراق، سەردانی بەغدا دەكات. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©