ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چەند زانیارییەكی نوێ لەبارەی گواستنەوەی میلاكی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا بڵاودەكاتەوە، ئاشكرای دەكات پێشتر بەغدا رازی بووە بەو هەنگاوە، بەڵام هەرێمی كوردستان ڕەزامەند نەبوە.
د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند، پێشتر حكومەتی فیدراڵ رازی بووە میلاكی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتەسەر بەغدا وموچەیان لەرێی حكومەتی عێراقەوە بۆ دابینبكرێت بەو مەرجەی خۆیان وردبینی لەناو و لیستی فەرمانبەراندا بكەن.
ئهو ئهندامهى ئهنجومهنى نوێنهران ئاشكرای كردوە بەغدا رازیبونەوەكەیان بەو مەرجە بوە خۆیان لیژنەی تایبەتمەند ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكەن و وردبینی لەمیلاك و ناوی فەرمانبەراندا بكەن پێشتریش وردبینیان لە میلاكی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەكیشدا كردوە.
جەمال كۆچەر وتیشی، بەڵام پێناچێت ئێستا بەغدا ڕازیی بێت چونكە خۆیان كێشەی دابینكردنی موچەی موچەخۆرانیان هەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە پێشتر هەرێم رەزامەند نەبوە ڕاژەی فەرمانبەرەكانی بخرێتەسەر بەغدا وەكو ئاسایشی نەتەوەی مامەڵەی لەگەڵ ئەو دۆسیەیە كردوە و خوێندنەوەیان بە جۆرێك بۆ كردووە كەئەگەر راژەی فەرمانبەران بگوازرێتەوە بۆ سەر بەغدا مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی هەرێم دروستدەبێت.
No comments:
Post a Comment