قوربانیان گوندی کۆچۆ لە شەشەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژییەکەیاندا بە دوای چارەنووسی رفێندراوانیان دان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

قوربانیان گوندی کۆچۆ لە شەشەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژییەکەیاندا بە دوای چارەنووسی رفێندراوانیان دان

قوربانیان گوندی کۆچۆ لە شەشەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژییەکەیاندا بە دوای چارەنووسی رفێندراوانیان دان


پرس میدیا

قوربانیانی کۆمەڵکوژی گوندی کۆچۆ بە یادکردنەوەی ئەو کارەساتەی کە ساڵی ٢٠١٤ بەسەریاندا هات، تا ئێستاش بە دوای چارەنووسی قوربانیانیاندا دەگەڕێن.

گوندی كۆچۆ بە 18 كیلۆمەتر لە باشووری قەزای شنگال هەڵكەوتووە كە شەش ساڵ لەمەوبەر گەورەترین كومەڵكوژیی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە بەرامبەر دانیشتوانی ئەو گوندە كە ژمارەیان هەزار و 740 كەس بوو ئەنجامدرا و ٤٨٠ پیاویان کوشت و تا ئێستا چارەنووسی زیاد لە ٥٠٠ کەسیان دیار نییە.

دانیشتوانی پێشووی گوندی كۆچۆ کە ئێستا نیشتەجێی كەمپی قادیا لە زاخۆ رۆژئاوای پارێزگای دهۆكن، شەشەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكانی دانیشتوانی گوندەكەیان بەرز راگرت.

لینا ئەمین ساڵح یەكێك لە كچە ئێزدییە رزگاربووانی كۆمەڵكوژییەكەی كۆچۆ باس لەو کاتە دەکات کە گوندەکەیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گەمارۆ دەدرێت، دەڵێت: "رۆژی ١٥ی تەباخ گوندەکەمان لە لایەن داعشەوە دۆرپێچ کرا. ئێمەیان بردە قوتابخانەی گوندەکە. پیاوەکانیان هەر لەوێ کوشت و ئێمەیان برد". 


ئەو دەڵێت کە دواتر بردوویانن بۆ مووسڵ و پێنج رۆژ لە مووسڵ ماونەتەوە و دواتر لەگەڵ کجە مامەکەی بردوویانن بۆ شوێنێکی دیکە.

"ئێمەیان برد بۆ ماڵی كەسێكی مەسیحی لە ناوچەی رۆشنبێری لە شاری مووسڵ كە ژمارەیەك تیرۆریستی داعشی تیادا نیشتەجێبوون" لینا وای وت.

ئەو لەگەڵ گێڕانەوەی بەسەرهاتەکانی دەڵێت، دوای ئەوەی لەگەڵ چوار ئافرەتی دیكە بۆیان دەردەكەوێت كە لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش، چارەنووسیان كەنیزەكردن دەبێت، بەڵام لە ماڵە مەسیحییەكەدا و لەو كاتەدا كە چەکدارانی داعش لە ماڵەكەدا نامێنن، دەرفەتێكی باشیان بۆ هەڵاتن بۆ دەرخسێت.

لینا ئەمین ساڵح لەگەڵ دوو ئافرەتەكەی لە ماڵەكەدا هەڵدێن و خۆیان دەگەیەننە ماڵ ئافرەتێكی دانیشتوی ناوچەی رۆشنبیری و دواتر بە یارمەتی ژمارەیەك كەسی دانیشتوی مووسڵ خۆیان دەگەیەننە پارێزگای كەركووك و پاشان دەچنە پارێزگای دهۆك.


ژمارەیەک لە رفێندراوانی کۆچۆ تا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە و گوندەکەش وەک وێرانەیەک ماوەتەوە و دانیشتوانەکەشی تا ئێستاش لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک ژیان بەسەر دەبەن و لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی کەسوکار و ئاوەدانی گوندەکەیاندا دەژین.

لە میانی یادكردنەوەكەدا، پێشانگایەكی تایبەت بە قوربانیانی كۆمەڵكوژیی و بێ سەروشوێنبووان كرایەوە، هەروەها ژمارەیەك مۆمیش وەك رێزگرتن لە قوربانیانی كۆمەلكوژییەكە داگێرسێندران.

ساڵح قاسم بەڕێوەبەری بنگەی تەندروستیی لە گوندی كۆچۆ وتی: "من یەكێك لە رزگاربووانی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەم كە داعش بەرامبەر دانشتوانی گوندی كۆچۆ ئەنجامیدا كە ژمارەیان نزیكەی هەزار و 740 كەس بوو". 


ساڵح قاسم دەڵێت: "ئەو هەزار و 740 كەسە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە بران بۆ یەكێك لە قوتابخانەكانی گوندی كۆچۆ و دواتر ئافرەت و كچەكانیان وەك كەنیزە بردن و پێشنیازیان بۆ پیاوان و گەنجانیش كرد كە خۆیان رادست بكەن و لەژێر ئاسایشی دەوڵەتی ئیسلامییدا دەبن وەك رێكخراوی داعش بانگەشەی بۆ دەكرد، بەڵام ئێزدییەكان خۆڕاگربوون و دواتر سەركهۆزەكەمان گوتی ئێمە ئێزدین و پێشنیازەكەتان رەت دەكەینەوە و پابەندین بە ئاینەكەی خۆمان، پاشان ئەمیرەكەی داعش فەرمانیدا بە كۆكردنەوەی پارە و سامان و گرتنی خەڵكی گوندی كۆچۆ".

ئەو وتیشی: "دوای ئەوە پیاوانی و گەنجانی گوندی كۆچۆ لە لایەن چەکدارانی داعشەوە بە دووری 300 كیلۆمەتر بران بۆ رۆژهەڵاتی گوندەكە کۆمەڵکوژ کران، ئەوە بە گەورەترین تاوانی كۆمەڵكوژی لە عێراق دەرهەق بە كوردانی ئێزدی دادەندرێت". 


ساڵح قاسم باسی لەوەکرد  دوای ئەنجامدانی تاوانە كۆمەڵكوژییەكە، چەکدارانی داعش هەڵاتن و لەو تاوانە كۆمەڵكوژییە خۆی و سێ كەسی دیكە رزگاریان بوو كە ئەو بە برینداری لەگەڵ سێ رزگاربووەكەی دیكە خۆمان گەیاندووەتە چیای شنگال و دواتر بەمەبەستی چارەسەركردن چوونەتە سووریا و دوای تەواوكردنی چارەسەرەكەیان هاتوونەتە پارێزگای دهۆك.

داوود ساڵم یەكێكی ترە لە رزگاربووەكانی كۆمەڵكوژییەكەی گوندی كۆچۆ-یە و دەڵیت: "ئەو كۆمەڵكوژییەی كە لە گوندەکەیان رووی دا، كۆمەڵكوژییەكە بەرامبەر هەموو ئێزدییەكان ئەنجام دراوە، چونكە ئێزدییەكان هەموویان یەك دڵن و دوای رزگاركردنی حەوت ئەندامی خێزانەكەم، لە ئێستدا چاوەڕوانی چارەنووسی ئەندامانی دیكەی خێزانەكەم دەكەم كە ژمارەیان حەوت كەسن كە ئەوانیش باوكم، چوار خۆشك و دوو برام كە دوای شەش ساڵ تا ئێستا دیار نییە ئایا هێشتا لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش دان یان كوژراون".

لە ١٥ی ئابی ٢٠١٤ گوندی کۆچۆ لە لایەن چەکدارانی داعشەوە گەمارۆ درا و خەڵكی گوندەكەیان دەستگیر و دواتر ئافرەت و پیاویان لێك جیا كردنەوە و ژنان و منداڵانیان بۆ شارەكانی ڕەقە و مووسڵ کە لە ژەێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بوو گواستەوە.

داعش لە دەرەوەی گوندی کۆچۆ لە تەنیشت گوندەكە هەموو پیاوانی گوندەكەی كۆمەڵكوژ كرد و منداڵەكانیشیان بردن بۆ سەربازەگەكان و مەشقیان پی كردن، دواتریش كڕین و فرۆشتنیان بە ئافرەتەكان كرد و دەستدرێژییان كردە سەریان.

تا ئێستا ٥١٧ دانیشتووی گوندی کۆچۆ رفێندراون و چارەنووسیان دیار نییە، جگە لەوەیش تا ئێستا ١٤ گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناوچەكە دۆزراونەتەوە، زۆربەی رزگاربووانی كۆمەڵكوژییەكەی گوندی كۆچۆ لە كەمپی ئاوارەكانی سنووری پارێزگای دهۆك نیشتەجێن، هێشتا هیچ ئاوارەیەك نەگەڕاوەتەوە گوندەكە بەهۆی ئەوەی هێشتا وێرانە و ئاوەدان نەكراوەتەوە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©