عێراق.. سێ مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنەخوارەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق.. سێ مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنەخوارەوە

عێراق.. سێ مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنەخوارەوە


پرس میدیا

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو سێ مووشەکی جۆری کاتیوشا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتەخوارەوە.


بەپێی راگەیەندراوەکە ئامانجی کاتیۆشاکان سەربازگەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کە سەرباز و دیبلۆماتکاری ئەمریکی تێدایە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی باسی لەوەکردووە، کاتیۆشاکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە و تەنیا زیانیان بەو شوێنە گەیاندووە کە تیایدا تەقیونەتەوە.

هاوکات ئەوەش خراوەتە روو کە هێزە ئەمنییەکان توانیویانە شوێنی هەڵدانی کاتیۆشاکان دیاری بکەن کە لە ناوچەی رەزوانییە باشووری بەغداوە ئاراستەکراون.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©