پرس میدیا
پسپۆڕێکی رووسی لە زانستی تەکنەلۆجیا ئاشکرای کرد، تەلەڤزیۆنە زیرەکەکان لەتوانایاندایە لە رێگەیانەوە چاودێری بەکارهێنەرانیان بکرێت، لەماڵەوە و هەموو چالاکییەکانیان بە دەنگ و وێنە تۆمار بکرێت.
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی "سپوتنیک" ئەرسینی چیڵسین پسپۆڕی رووسی رایگەیاندووە تی ڤییە نوێیەکان کە کامێرا لەخۆ دەگرن لەتوانایدایە هەموو ساتەکانی ماڵەوە بە دەنگ و وێنە تۆمار بکات، ئەوەش لەڕێگەی دابەزاندنی هەندێ ئەپڵیکەیشن لەسەر ئامێرەکە گرنگترینیان ئەوانەی کە یارمەتی کەسەکە دەدەن لەسەر هەڵکردن و راگرتنی تەلەڤزیۆنەکە لەڕێگەی دەنگەوە یان ئاماژەی دەستەکانەوە.
ئەو پسپۆڕە رووسییە جەختی کردەوە، هەموو تەلەڤزیۆنە زیرەکە نوێیەکان دەتوانێت هەموو دەنگەکان تۆمار بکات بگرە ئەگەر تەلەڤزیۆنەکە کوژابێتیشەوە.
ئەوەشی زیاد کرد، تەلەڤزیۆنەکە لەتوانایدایە فایلی دەنگەکان بۆ کۆمپانیای دروستکەری تەلەڤزیۆنەکە بگوازێتەوە و لەوێ کۆدەکان دەکرێنەوە و زۆر بە ئاسانی هەموو تۆمارکراوەکان بەدەست دەهێنن.
No comments:
Post a Comment