پرس میدیا
کۆمەڵێک لە زانایان ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانیان تۆمارکرد لەڕێگەی داهێنانی رێگاچارەیەکی نوێ بۆ زیادکردنی خێرایی ئینتەرنێت، ئەم داهێنانە رەنگە بواری ژیان لەلای هەندێ خەڵکی بگۆڕێت.
ژمارە پێوانەییە نوێکە نزیکەی 5 هێندە لەو ژمارە جیهانییە خێراترە کە پێشتر تۆمارکراوە، کە تیمێک لە تۆژەرانی ژاپۆنی دیزاینیان کرد و، زانایان لەم داهێنانە نوێیە خێراییەکی رادەبەدەریان تۆمارکرد کە گەیشتە 178 تێرابایت لە یەک چرکەدا (Tbps).
بەگوێرەی پێگەی "Sciencealert"ی زانستی تایبەتمەند، لەگەڵ بەردەستبوونی ئەم ئینتەرنێتە نوێیە ئەوە دابەزاندنی نزیکەی 1500 فیلم بە کوالێتی "4K" و بە قەبارەی 15 گێگابایت تەنها پێویستی بە یەک چرکەیە.
بەپێی گوتەی پسپۆڕان، زیادکردنی ئەم تەکنەلۆجیا بۆ ئامێرەکانی ئێستا کە بۆ نموونە دەگاتە مەودای نزیکەی 400 بۆ 100 کیلۆمەتر پێویستی بە تێچوویەکی کەم هەیە.
بۆ گەیشتن بەم خێراییە پێوانەییە تیمەکە پانتاییەکی زۆر بەرفراوان و گەورەتریان لە شەپۆلە درێژەکان (تیشکی رووناکی) بەکارهێنا لەوەی کە بەکاردێت بۆ گواستنەوەی داتاکان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق