پرس میدیا
سەرەتای مانگی داهاتوو، پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و دەنگ لەسەر كاندیدی وەزیری سامانە سرووشتییەکان لهسهر پشكی پارتی دهدات، كه شێخ باز بهرزنجییه.
هێڤیدار ئەحمەد،ئهندامی پهرلهمانی كوردستان له فراکسیۆنی پارتی رووداوی راگەیاندووه "بۆ پێشکهشکردنی كاندیدی وەزیری سامانە سرووشتییەکان، ئەنجوومەنی وەزیران چاوەڕوانی دیاریکردنی رۆژی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکات".
ههروهها بەپێی زانیارییەکانی رووداو، كاندیدی وەزیری سامانە سرووشتییەکان، شێخ باز بەرزنجی، سەرۆكی ئەنجوومەنی جێبەجێكاری كۆمپانیای كار گرووپە.
باسی لهوهشكردووه، پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ گۆڕینی سەرۆکی دەستەکان (دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی گەشتوگوزار، دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان)، كاندیدی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بە هاوبەشی لەلایەن حکومەت و پەرلەمانەوە دیاریدەکرێت و سەرۆکی سێ دەستەکەی دیکە، پەرلەمان كاندیدیان دەکات.
لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تاوەکو ئێستا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بێ وەزیرە و مهسرور بارزانی خۆی سەرپەرشتی ئەو وەزارەتە دەکات.
No comments:
Post a Comment