پرس میدیا
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له پارێزگاى به‌غدا رايگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشەممە له‌كاتى كشاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له سه‌ربازگه‌ى تاجى له باكوورى شارى به‌غدا، بۆمبێكى چێندراو به كاروانێكى سه‌ر به هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى ته‌قييه‌وه.
سەرچاوە ئەمنییەکە باسی نەکردووە کە تەقینەوەکە زیانی گیانی لێکەوتبێتەوە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە زیانیان پێگەیشتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو ژمارەیەک بۆمبی چێنراو لە چەند کاتێکی جیاوازدا بە کاروانەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی ئەمریکادا تەقیونەتەوە.
هاوکات هەر ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌دژى رێكخراوى تيرۆريستيى "داعش "رايگه‌ياند، له ئێستادا رۆڵيان له عێراق پێشکەشكردنى راوێژ و زانيارى ده‌بێت و، پشتڕاستيشى كرده‌وه كه بنكه‌ى ژماره (8)يان له سه‌ربازگه‌ى تاجى راده‌ستى هێزه عێراقييه‌كان كردۆته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق