وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

پرس میدیا

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێكاره‌ نوێیه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌یانێكی نوێی بڵاوكرده‌وه‌. 

ئه‌مڕۆ8/3 لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌ مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری نوێ و تاوتوێكردنی ره‌وشی خۆپارێزی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا كۆبوه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد. پوخته‌ی بڕیاره‌كان:

 یه‌كه‌م: له‌ هه‌موو شوێنه‌ گشتییه‌كان هاووڵاتیان ده‌بێت به‌ ده‌مامكه‌وه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌. 

دووه‌م: سه‌رجه‌م سه‌نته‌ر و نۆڕینگه‌ پزیشكییه‌كان بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ داده‌خرێن.

 سێیه‌م: شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان و پارك و كافتریا و چایخانه‌كان داده‌خرێن. 

چواره‌م: هۆڵه‌كانی وه‌رزش و مه‌له‌وانگه‌ و یانه‌كانی شه‌وانه‌ به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌. 

پێنجه‌م: سه‌رجه‌م بۆنه‌ ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قه‌ده‌غه‌ن. 

شه‌شه‌م: خواردنگه‌كان ده‌بێت ته‌نیا به‌ دیلیڤه‌ری كار بكه‌ن. 

حه‌وته‌م: هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان و ئیداره‌كان راده‌گیرێت.

هه‌شته‌م: هاتوچۆی نێوان هه‌رێم و عێراق بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك راده‌گیرێت. 

نۆیه‌م: هاتوچۆی دیپلۆماتكارانی بیانی و هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان رێگه‌پێدراوه‌. 

ده‌یه‌م:هاتوچۆی ئاژانس و رێكخراوه‌كانی یوئێن رێگه‌پێدراوه‌.

 یازده‌یه‌م: شوفێری ئۆتۆمبێل ده‌بێت ده‌مامك ببه‌ستێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ 50 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت. 

دوازده‌یه‌م: له‌ دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت كارمه‌ندان ده‌مامك ببه‌ستن. 

سیازده‌یه‌م: له‌ ده‌ره‌وه‌ی شوێن و باڵه‌خانه‌كان هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت ره‌چاوی مه‌ودای مه‌ترێك و نیو بكرێت.

 چوارده‌یه‌م: ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ده‌بێت به‌ڵێننامه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ خۆیان كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ن.

 پازده‌یه‌م: ئیبراهیم خه‌لیل بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ به‌ رووی گه‌شتیاران داده‌خرێت. 

شازده‌یه‌م: ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێت ئه‌م خاڵانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن و چاودێری جێبه‌جێكردنیان بكه‌ن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©