بە وێنە، بایرن، بارسێلۆنای وێران کرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بە وێنە،   بایرن،  بارسێلۆنای وێران کرد

بە وێنە، بایرن، بارسێلۆنای وێران کرد


پرس میدیا

لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەکراودا یانەی بەناوبانگی ئیسپانی بارسێلۆنا وێرانکرا و هەشت گۆڵی لێتۆمارکرا.

یانە ئیسپانییەکە بە ئەنجامەی هاندەرەکانی تووشی شۆک کرد بەوپێیەی لە مێژووی ئەو یانەدا دۆڕانی لەوشێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

بایرن میونشنی ئەڵمانی لە قۆناخی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا شکستێكی جەرگبڕی یانەی بارسێلۆنا کرد و بە ئەنجامی هەشت گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆل لێبردەوە.


لە نیوەی یەکەمدا هەرزوو تۆماس مولەر گۆڵی یەکەمی بۆ بایرن تۆمارکرد، بەڵام راستەوخۆ ئەنجامەکە بە هەڵەیەکی بەرگریاکاری یانەی بایرن داڤید ئالابا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ بارسا لەخۆیان تۆمارکرد.

لە خولەکەکانی 21, 27, 31 ئیڤان پێریشیچ، سێرج نابری و تۆماس مولەر سێ گۆڵی دیکەیان بۆ بایرن تۆمارکرد، ئەمەش ئەنجامەکەی کردە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ بایرن میونشن، بەمشێوەیە ریزەکانی بارسا بە تەواوی تێکشاکان و توانای بەرگریکردنیان نەما.


لە نیوەی دووەمدا هەمان ئەنجامی گێمی یەکەم دووبارەکرایەوە، دوای ئەوەی بایرن چوار گۆڵی دیکە تۆمارکرد و بارساش گۆڵێکی تۆمارکرد، هەرچەندە سەرەتا لویس سوارێز گۆڵی دووەمی بۆ بارسێلۆنا هێنا


بەم ئەنجامە بارسا تووشی گەورەترین دۆڕانی بوو لە مێژوویدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بایرنیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی براوەی یاریی نێوان مان سیتی و لیۆن گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©