سەرۆکی فراكسیۆنى یهكێتى و سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، "ئەرکی وەزارەتی دارایی هەرێم تەنها بووەتە دابەشکردنی مووچە".
زیاد جەبار، سهرۆكى فراكسیۆنى یهكێتى و سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، " بەداخەوە وەزارەتی دارایی لە هەرێمی كوردستان نەیتوانیوە رۆڵی خۆی ببینێت و ئەرکەکەی تەنیا بۆتە دابەشكردنی مووچە"، ئابووریناسێكیش دەڵێت: “لەبری وەزارەتی دارایی دەكرا ناوی بنێن بانكی دابەشكردنی مووچە".
زیاد جەبار، ئاماژەی بەوەشکرد، "ناكرێت وەزارەتێكی ئاوا ئەركی تەنیا دابەشكردنی مووچە بێت و نەتوانێت هیچ كارێكی تر بكات و لە راستیدا دەبێت وەزارەتی دارایی بتوانێت پلان و بەرنامە و ستراتیجیەتی هەبێت بەوەی چۆن بتوانێت لە رێگەی ئەو پارەیەی دێتە دەستیان بەشی مووچە و كەرتی تریش بكات، بەڵام بەداخەوە وەزارەتی دارایی تەنیا چاوەڕێی ئەو چەند سەرچاوەیەیە پارەی لێوە دێت و ئەویش دابەشی بكات".
No comments:
Post a Comment