سکرتێری گشتی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو سەرکۆنەی " هەڕەشەکانی " سەرۆکی ئێران و بەرپرسانی ئێرانی دەکات بۆ سەر ئیماڕات، دوای ئەوەی ئیماڕات و ئیسڕائیل ڕێکەوتن لەسەر باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو ڕایگەیاند، "سکرتێری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی عەرەبی سەرکۆنەی هەڕەشەکانی سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و هەندێک لە بەرپرسانی ئێرانی دەکات بۆ سەر ئیماڕات، ئەم هەڕەشانەش دەرەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەی کەنداو و لەگەڵ بەها دیبلۆماسییەکاندا یەک ناگرێتەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی شەممە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە وتارێکدا وتی ئیماڕات " هەڵەیەکی گەورەی " کردووە، و لەهەمان کاتدا سەرەکۆنە ئەو ڕێکەوتنەی کردوو وتی، "ناپاکییکردنە لە موسوڵمانان و گەلی فەڵەستین و قودس".
No comments:
Post a Comment