پرس میدیا
رۆبێرت ترەمپ برا بچووكى سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە شاری نيويۆرك، کۆچی دوایی کرد.
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە کۆچی دواییکردنی رۆبێرت ترەمپ راگەيەندراوێكى بڵاوكردەوە كە تیايدا هاتووە "بە خەمێكى گەورەوە دەمەوێت رای بگەێنم كە براى خۆشەويستم، رۆبێرت ئەم شەو چاوەكانى بۆ هەتاهەيى داخست، ئەو تەنها برام نەبوو، ئەو لە هەمان كاتدا باشترين برادەرم بوو. زۆر بيرت دەكەين، بەڵام لە رۆژێکدا هەر بەيەكترى شاد دەبينەوە".
رۆبێرت ترەمپ كە بە پاڵپشتيكەرى دۆناڵد ترەمپ ناسراوبوو، ماوەيەكە ئەوەى بۆ راى گشتى راگەيەندرابوو كە بەهۆى نەخۆشییەوە، چارەسەر وەردەگرێت.
دوێنى دۆناڵد ترەمپ سەردانى براكەى كردبوو لە نەخۆشخانەى نيويۆرك-پريسبايتريان لە ناوچەی مانهاتن.
No comments:
Post a Comment