پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٤٥ دۆلار و ٢١ سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٤٢ دۆلار ٦٩ سەنت مامەڵە پێوەکرا.
بەپێی داتاکانی بازاری بۆرسەی جیهانی نەوت، نرخی نەوت لە چاو رۆژەکانی کۆتایی هەفتەی رابردوودا چەند سەنتێک بەرزبووەتەوە.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوتی برێنت لە نێوان ٤٤ بۆ ٤٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک جێگیر بووە، پێشبینیش دەکرێت لەگەڵ زیاتر ئاسایی بوونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهان نرخەکەی بەرزتر بێتەوە.
پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستانەوە، لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی حکوومەتی هەرێم دروست دەکات بەوپێیەی سەرچاوەی سەرەکی داهاتی حکوومەت لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستی دەکەوێت.
No comments:
Post a Comment