سەرپەرشتیاری مەرزی پەروێزخان: بەرپرسەکان بە نایاسایی شمەک و کاڵا دەهێننە ناوەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەرپەرشتیاری مەرزی پەروێزخان: بەرپرسەکان بە نایاسایی شمەک و کاڵا دەهێننە ناوەوە

سەرپەرشتیاری مەرزی پەروێزخان: بەرپرسەکان بە نایاسایی شمەک و کاڵا دەهێننە ناوەوە


پرس میدیا 

سه‌رپه‌رشتیاری‌ ده‌روازه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ په‌روێزخان دان بەوەدا دەنێت کە رۆژانە بە قاچاخ کەل و پەل و شمەک دەهێنرێتە ناو هەرێمەوە لە پاڵ ئەوەشدا چەندین کاری نایاسایی تر ئەنجام دەدرێت. 

ئاسۆ قادر له‌یل، سه‌رپه‌رشتیاری‌ ده‌روازه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ په‌روێزخان كە لەپشكی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ سایتی فەرمی حزبەكەی وتوویەتی ڕۆژانه‌ شه‌ش جۆر كاری‌ نایاسایی‌ و قاچاخچێتی‌ له‌ ده‌روازه‌كه‌وه‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌شێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ده‌ستخستنی‌ داهاتی‌ نایاساییه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسه‌وه‌. 

هەروەها باسی لەوەکردووە له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ مۆڵه‌ت دراوه‌ به‌ حه‌وت كۆمپانیا و هه‌شت قه‌پان كه‌ ڕۆژانه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ شۆفێران و بازرگانان به‌ڕێده‌كه‌ن و بڕی‌ جیاواز پاره‌یان لێوه‌رده‌گرن و له‌و پاره‌یه‌ش كه‌مترن ڕێژه‌ی‌ بۆ حكومه‌ته‌، به‌جۆرێك كۆمپانیا هه‌یه‌ 10 دۆلار له‌ هه‌ر بارهه‌ڵگرێك وه‌رده‌گرێت و ته‌نها %20 ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ حكومه‌ته‌ و %80 بۆ كۆمپانیاكه‌یه‌. 

ئاسۆ قادر باس لەوەدەکات ڕۆژانه‌ له‌ ده‌روازه‌كه‌وه‌ هێلكه‌ و مریشك و دووگ و پیاز و خه‌یار و ئوتومبێلی‌ خوار مۆدێلی‌ یاسایی، مامه‌ڵه‌ی‌ نایاساییان پێوه‌ ده‌كرێت و بڕێكی‌ زۆر داهاتی‌ لێوه‌ په‌یدا ده‌كرێت بۆ چه‌ند به‌رپرسێك. 

سەرپەرشتیاری دەروازەکە دەڵێت ئه‌گه‌ر خاوه‌نداری‌ كۆمپانیاو قه‌پانه‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت و بڕی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ له‌ شۆفێران و بازرگانان وه‌رده‌گیرێت كه‌مبكرێته‌وه‌، حكومه‌ت و هاولاَتی‌ سودمه‌ندی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌بن و داهاتێكی‌ باش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی‌ گشتی 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©