پرس میدیا
حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەپێی ئەو داهاتانەی لەبەردەستدان موچە دابەشدەکرێت، وەزارەتی داراییش رایگەیاند، سبەینێ بەهەمان میکانیزمی مانگی دوو، موچەی مانگی سێی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
لەراگەیەندراوێکیدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بڕیاردرا بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستە دەستبکرێت بە دابەشكردنی موچە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی حکوومەت بۆ لەمەودوا پێویستە بە میکانیزمی خۆگونجاندن لەگەڵ داهاتی مانگانە و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەکاتی گونجاودا موچە دابەشبکرێت.
باس لەوەشکراوە، بە پشت بەستن بەو داهاتەکانی هەرێم لە داهاتی نەوتی و نانەوتی و ئەو بڕەپارەیەی، کە لە بەغداوە دێت بۆ هەرێم، هەموو مانگێک رێژەی موچە بەپێی داهات دەبێت.
هاوکات، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ موچەی مانگی ئازاری وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت بەهەمان لێبڕینی مانگی دوو.
No comments:
Post a Comment