بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان چوار چەکداری داعشیان لە سلێمانی و گەرمیان و رانیە دەستگیرکرد.
لیوا نەوشیروان ئەحمەد ، بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان لە ڕایگەیاند، پاش لێکۆڵینەوە و بەدەستھاتنی زانیاری ، جموجۆڵی تیرۆریستان خرایە ژێرچاودێری و بەڵگەی تەواو کۆکرانەوە و دوای رەزامەندی دادوەر بە بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ھەڵمەتی دەستگیرکردنی تیرۆریستان دەستیپێکرد و ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیان رۆژی ١٣ی تەمموزی ئەمساڵ لە ناحیەی سەرقەڵا تیرۆریست (ع . و)یان دەستگیرکرد، کە تەمەنی ٢٧ ساڵە، و بەپێی دانپێدانانیدا لەساڵی ٢٠١٤ ەوە بەیعەتی بە داعش داوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، رۆژی ١٧ی تەمموز دوو کەسی دیکە دەستگیرکران کە تەمەنیان ٣٤ ساڵ و ٤٧ ساڵ بوون و پەیوەندیان بە داعشەوە هەبووە، رۆژی ٢٠ی تەمموزیش کەسێکی دیکە لە ناحیەی سەرقەڵا دەستگیرکراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق