لەچەند مانگی رابردوودا گەورەترین هەناردەکەری نەوت لە جیهان، سعودیە پشکی بازاری چین ی لەدەستدا لەبەرامبەر ئەمریکادا ئەمەش لەکاتێکدایە کە گەورەترین هاوردەکاری نەوت لە جیهان چین هاوردەکرنی نەوتی لە ئەمریکا زیادکردووە و کرینی نەوتی لە سعودیە کەمکردۆتەوە.
چین لە چەند مانگی رابردوودا، ریکۆردی بەرزترین ئاستی هاوردەکردنی نەوتی تۆمارکرد ئەمەش لەکاتێکدا دێت کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست دابەزی لە ٢٠ ساڵی رابردوودا و چین یش توانی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و سوددی لێوەربگرێت.
لەچوارچێوەی گەران بەدوای نزمترین نرخی نەوت دا،حکومەتی چین و پاڵاوگە سەربەخۆکانی نەوت نەوتێکی زۆریان لەمانگی چواردا بە نرخێکی کەم لە ئەمریکا کری کەلەمانگی پێنج دا کەشتی بارهەڵگری نەوتەکان پرکران و لەمانگی شەش دا گەشتە چین، وە لەمانگی حەوت دا ریکۆردی تۆمارکرد.
مانگی رابردوو سعودیە هاتە پلەی سێیەم لە سەرەکیترین هەناردەکارانی نەوت بۆ چین و دوای روسیا و عێراق. ئەمەش لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا یەکەمجارە کە سعودیە لە پلەی یەکەم و دووەم دا نەبینرێت لە هەناردەکردنی نەوت بۆ گەورەترین وڵاتی هاوردەکەری نەوت لە جیهان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق