پرس میدیا
سایتی فەرمی پارتی دیموکرات بڵاویکردەوە مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران کە لە ساڵی ٢٠١٨ دواکەوتووە پاشەکەوت دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سایتی فەرمی پارتی رایگەیاندووە: "دوای رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی عێراق، پێویستە مووچەی سێ مانگی 2018 بە پاشەکەوت هەژمار بکرێت و مووچەی ھەر مانگێک بۆ ئەو مانگە ناوزەد بکرێت".
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کراوە، لە ھەرێمی کوردستان دەبێت پاکانەی حیسابات بکرێت و مانگە مووچەی ھەرێم لەگەڵ مانگە مووچەی بەغدا رێک بخرێت و بەو جۆرە ئەو سێ مانگەی ساڵی 2018 کە لەلایەن کابینەی پێشووەوە مووچە نەدراوە، بە پاشەکەوت هەژمار دەکرێت.
سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونیكردەوە، بەپێی رێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق، حکوومەتی هەرێم دەبێت بەپێی سیستمی مانگانەی عێراق، مووچە بدات و مووچەی هەر مانگێک، بۆ ئەو مانگە هەژمار دەکرێت. بۆیە ئەو سێ مانگەی کە لە ساڵی 2018 لە لایەن کابینەی پێشووەوە مووچە نەدراوە، بە کردەوە پاشەکەوت کراوە.
No comments:
Post a Comment