پرس میدیا
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە یەکەم هەنگاو بۆ سزادانی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بهاوێت ئەگەر بەشداری راهێنانەکانی نەکات.
بەپێی ئەو سەرچاوانە ئەگەر مێسی بەردەوام بێت لە یاخیبوونەکە و ئامادەی مەشقەکانی یانەکەی نەبێت، بارسا دەست بە سزادانی دەکات و لە بری ئامادەنەبوون لە هەر یەکەیەکی مەشقیدا بڕێک پارە لە مووچەکەی کەمدەکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممە مێسی ئامادەنەبوو پشکنینی کۆرۆنا بکات و بۆیە پێناچێت ئامادەی مەشقەکانی بارسێلۆنا ببێت، چونکە سوورە لەسەر رۆیشتن لەو یانەیە، کە بەر لە چەند رۆژێک لە رێگەی فاکسێکەوە کارگێڕی بارسای لەوە ئاگادارکردەوە کە دەیەوێت ریزەکانی یانەکە جێبهێڵێت.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا، بڵاویکردووەتەوە کە بارسا بڕیاریداوە هەر رۆژێک مێسی ئامادەی مەشقەکان نەبێت بەشێک لە مووچەکەی ببڕێت.
بەپێی ئەو رۆژنامە ئیسپانیە مووچەی یەک رۆژی مێسی 110 هەزار یۆرۆیە، واتا هەر رۆژێک نەچێتە مەشقەکان بەو بڕە پارەیە سزا دەدرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق