پرس میدیا
یەکەمین گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی ئیسرائیل بۆ ئیماراتی عەرەبی لە فڕۆکەخانەی تەلئەبیبەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی ئەنجامدرا.
ئەم گەشتە بەبواری ئاسمانی سعودیەدا ئەنجام دەدرێت، سعودیە یەکێکە لەو وڵاتە عەرەبییانەی کە دەیەوێت دوای ئیماراتی عەرەبی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بەتەواوەتی ئاسایی بکاتەوە، ئیمارات شەرمی وڵاتانی عەرەبی شکاندو ئیتر پەیوەندییە نهێنییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەبن بەپەیوەندی ئاشکراو گەشتی ئاسمانیی.
ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەنێوان ئیمارات و ئیسرائیل لەچوارچێوە رێککەوتنێکدا بوو کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەرپەرەشتی کرد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق